AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٢ ١٢:٠٣

ماڵپەڕێکی هەواڵی عێڕاقی ڕاپۆرتی دا:

ئەمریکا باج لە عێراق وەردەگرێت/هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی

ئەمریکا باج لە عێراق وەردەگرێت/هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی

ماڵپەڕێکی هەواڵی عێڕاقی ئاماژەی داوەتە سەر وەرگرتنی باج لە عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بۆ جێبەجێ کردنی گرێبەستی چەک و تەقمەنی واژۆ کراو لە نێوان بەغدا و واشنتۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمەعلوومە سەبارەت بە وەرگرتنی باج لە عێڕاق لەلایەن ئەمریکاوە نووسی: ئەمریکییەکان لە شاندی ئمنەیتی پایەبەزی عێراق کە سەفەری ئەمریکایان کردووە،، داوای باجیان کردووە. ئەان پابەندەیان کردووە کە پڕچەک کردنی ئەرتەشی عێڕاق بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی مەرجدار کراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکییەکان هەروەها خوازیاری بەکارهێنانی 150 هەزار هێزی هەسەدە بۆ پاڵپشتی لە سنوورە هاوبەشەکانی عێڕاق و سووریا بوون.

عائید هلالی یەکێک لە بەرپرسانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کردووە کە ئەم باج خوازییە مەترسیدارترین بابەتێکە کە ئەمریکییەکان دەیانتوانی بیهێننە ئاراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان پابەندی هیچ یەکە لە بەندەکانی گرێبەستە تەقەمەنییەکان لەگەڵ عێراق نین بە شیوەیەک کە دوای هەشت ساڵ هەندیک لە بەندەکانی گرێبەستەکەیان جێبەجێ کردووە.

News ID 46939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha